کوردستان

"نها" هەڵوێستی یەکێتیی لەسەر پۆستی سەرۆککۆمار ئاشکرا دەکات

نهانیوز-هەواڵەکان

پەرلەمانتارێکی یەکێتی رایگەیاند، ”مکوڕین لەسەرپۆستی سەرۆککۆمار و پشکی یەکێتییە.

کاروان یاروەیس، پەرلەمانتاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئاشکرای کرد، یەکێتی نیشتمانی کوردستان پێداگری لەسەر ئەوە دەکات کە سەرۆکایەتی کۆمار مافی  پێکهاتەی کوردە و پشکی یەکێتییە.

یارویس جەختی لەوە کردەوە کە دابەشکردنی سێ پۆستی سەرکردایەتی باڵا لەسەر بنەمای هاوسەنگی سیاسی و کۆدەنگی نێوان پێکهاتەکانە و ناتوانرێت ملکەچی ویستی شەخسیی هیچ  کەسێک بێت.

ئاماژەی بەوەشدا، پۆستی سەرۆک کۆمار پشکی پێکهاتەی کوردە، و لەناو پێکهاتەی کوردیشدا، ئەم پۆستە پشکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە، بەپێی ئەو نەریتە سیاسیانەی کە لە پێنج یان شەش خولی هەڵبژاردنەوە کاریان پێکراوە.

یاروەیس لە درێژەی قسەکانیدا وتی، ئەو نۆرمە سیاسیانەی لە ساڵی ٢٠٠٥ەوە لە عێراقدا جێگیرکراون، لەسەر بنەمای دابەشکردنی پۆستە باڵاکان بووە بەم شێوەیە: سەرۆکی پەرلەمان (لقی یاسادانان) بۆ پێکهاتەی سوننە، سەرۆکی کۆمار بۆ پێکهاتەی کوردی، سەرۆکوەزیرانیش بۆ پێکهاتەی شیعە تەرخانکراوە.

لە کۆتاییدا جەختی لەوە کردەوە"یەکێتی نیشتمانی کوردستان پێداگری لەسەر ئەوە دەکات کە سەرۆکایەتی کۆمار مافێکی سەر بە پێکهاتەی کوردە و پشکی یەکێتییە ".

 
2025-11-21
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.