وادەی پێدانی دەرماڵەی مامۆستایان ئاشکرا کرا
نهانیوز-هەواڵەکان
سەرۆکى یەکێتیى مامۆستایانى کوردستان رایگەیاند، زیادکردنی دەرماڵەی مامۆستایان دەکەوێتە ساڵی 2026 ومامۆستایانی هەرێمیش دەگرێتەوە.
عەبدولواحید محەمەد، سەرۆکى یەکێتیی مامۆستایان لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند، زیادکردنى 150 هەزاری دەرماڵە مامۆستایانى هەرێمى کوردستانیش دەگرێتەوە، بەڵام بڕیاری زیادکردن و خەرجکردنی دەرماڵەکە ئەمساڵ جێبەجێناکرێت و بۆ ساڵی 2026 دواخراوە.
دەشڵێت، زیادکردنەکە بەو مەرجەیە کە حکومەتى فیدراڵ بودجەی پێویستی بۆ تەرخانبکات.
ئەم روونکردنەوەیە لە کاتێکدایە ، دوێنی ئەحمەد گەرمیانی، جێگری سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان رایگەیاند، زیادکردنی 150 هەزار دینار دەرماڵە بۆ مامۆستایانی عێراق، هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.
|