قوباد تاڵەبانی: یەکێتی دڵۆپ دڵۆپ خوێنی شەهیدان بە دەمارەکانیدا دەگەڕێت
نهانیوز-هەواڵەکان
قوباد تاڵەبانی لە رۆژی شەهیدی یەکێتیدا پەیامێکی بڵاو کردەوە و رایگەیاند، یەکێتی کە دڵۆپ دڵۆپ خوێنی شەهیدان بە دەمارەکانیدا دەگەڕێت، رانەهاتووە بە کۆڵدان و سەردانەواندن و سەرکەوتن لە چارەنووسیدا نووسراوە.
قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال لەپەیامێکیدا بۆ رۆژی شەهیدی یەکێتی رایگەیان، رێبازێک کە بە خوێنی گەش و پیرۆزی 27 هەزار شەهید نەخشێندرابێت، بە مانای وشە رێبازی گەل و خاکی کوردستانە، هەربۆیە یەکێتی کە دڵۆپ دڵۆپ خوێنی شەهیدان بە دەمارەکانیدا دەگەڕێت، رانەهاتووە بە کۆڵدان و سەردانەواندن و سەرکەوتن لە چارەنووسیدا نووسراوە.
دەشڵێت " لە رۆژی شەهیدی یەکێتیدا پەیمان نوێ دەکەینەوە لەگەڵ خوێنی شەهیدەکانمان و کەسوکاری سەربەرزیان کە رێگاکەیان بەرنادەین و یەکێتی بۆ هەمیشە لە بەرەی داکۆکیکردن لە خەڵک و پاراستنی خاکی کوردستاندا دەمێنێتەوە."
|