کوردستان

قوباد تاڵەبانی لە بارەی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا هاتە دەنگ

نهانیوز-هەواڵەکان

جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێم رایگەیاند، پێویستە لایەنە كوردستانییەكانیش بە دید و بەرنامە و پلانی هاوبەشەوە لە بەغدا كاربكەن بۆ گەرەنتیكردنی ماف و شایستەكانی خەڵكی كوردستان.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێم لەمیانی دیدارێكی لەگەڵ یان برێم، كونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێم، رایگەیاند: دەبێت لەم خولەی ئەنجومەنی نوێنەران و حكومەتی داهاتووی عیراقدا، كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا بە شێوەیەكی بنەڕەتی چارەسەر بكرێن.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە لایەنە كوردستانییەكانیش بە دید و بەرنامە و پلانی هاوبەشەوە لە بەغدا كاربكەن بۆ گەرەنتیكردنی ماف و شایستەكانی خەڵكی كوردستان.

 
12کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.