کوردستان

ناوی خانەنشینان بۆ وەرگرتنی زەوی بڵاو کرایەوە

نهانیوا-هەواڵەکان

شارەوانی سلێمانی ناوی ئەو خانەنشینانە بڵاودەکاتەوە کە زەوییان بەسەردا دابەشکراوە و داوا دەکات سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینی سلێمانی بکەن .

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 20ی تشرینی دووەمی 2025سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ، ئاگادارییەکی گرنگی بۆ ئەو خانەنشین و کەسوکارانە بڵاوکردەوە کە لە مانگی ئابی ئەمساڵدا زەوییان بەسەردا دابەشکراوە.

دەقی ئاگادارییەکە:

لەبەر زۆری سەردانیکەرانی خانەنشینە بەڕێزەکان و کەسوکاریان، سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی هەڵدەستێت بە بڵاوکردنەوەی سەرجەم ئەو ناوانەی کە لە مانگی ئابی ئەمساڵدا زەوییان بەسەردا دابەشکراوە و پێویستە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینی سلێمانی بکەن بۆلای لیژنەی پێکهاتوو بە پێ ی ڕێنمایی ٢  ساڵی ٢٠٢٤ بەمەبەستی  و وردبینی كۆتایی وتەواوکردنی رێکارەکان تا لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیی ناوبراو بە نووسراوی فەرمی ئاڕاستەی سەرۆکایەتیمان بکرێت.
سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی
٢٠٢٥/١١/٢٠

 
14کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.