سەرۆکی یەکێتیی لەگەڵ نوێنهرى تايبهتى سكرتێرى گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عیراق کۆبوەوە
نهانیوز-هەواڵەکان
سەرۆکى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ڕایگەیاند، بە گەشبینی و پەرۆشییەوە کار دەکەن بۆ یەکخستنى هەوڵەکان بۆ پێکهێنانى حکومەت.
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە محەمەد حەسان، نوێنهرى تايبهتى سكرتێرى گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عیراق کرد.
لە دیدارێکدا دوایین پەرەسەندنە سیاسییەکان دوای بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق گفتوگۆیان لەبارەوە کرا و سەرۆکی یەکێتیی سەرکەوتنی پرۆسەکەی بە هاندەرێکی باشتر زانی بۆ پێشخستنی پرۆسەی دیموکراسی و پاراستنی سەقامگیریی عیراق.
پرسی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق خرایەبەر باس و بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، بە گەشبینی و پەرۆشییەوە کار دەکەین بۆ یەکخستنی هەوڵە نیشتمانییەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتێک کە سەرچاوەکەی بنەمای دەستوور و پێکەوەیی و خزمەتکردنی خەڵک بێت، چونکە خەڵکە خۆشەویستەکەمان شایستەی خزمەتی زیاترن و ئەو بەڵێنانەی پێمانداون جێبەجێیان دەکەین.
هەر لە دیدارەکەدا چەند پرسێکی دیکە بۆچوونیان لەبارەوە ئاڵوگۆڕکرا.
|