کوردستان

کەشناسی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە

نهانیوا-هەواڵەکان

کەشناسی رایدەگەیەنێت"ئاسمانی هەرێمی کوردستان لە ماوەی 48 کاتژمیری داهاتوودا ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەی گەرماش کەمێک بەرزدەبێتەوە".

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەریمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵەهەور و خێرایی با بە ئاڕاستەی باکووری خۆرئاوا لەسەرخۆ و لە نێوان 5-15 کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا.

سەبارەت بە پلەکانی گەرما کەسناسی رایدەگەیەنێت" پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ".

بە گوێرەی کەشناسی سبەینێ هەینیش کەشناسی ڕایگەیاند، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەی گەرماش کەمێک بەرزتر دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر: 23 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 22 پلەی سیلیزی

دهۆک: 22 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 23 پلەی سیلیزی

کەرکووک: 25 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 22 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 18 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 26 پلەی سیلیزی

 
21کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.