کوردستان

هۆشداری بە هاوڵاتیانی هەرێم دەدرێت

نهانیوز-هەواڵەکان

هۆشداری بە هاوڵاتیانی هەرێم دەدرێت ئەگەر تا کۆتایی ئەمشەو فۆڕمی ئەلەکترۆنی خۆراک پڕنەکەنەوە ئەوا سیستەمەکە دادەخرێت و وادەکە درێژ ناکرێتەوە.

پێنجشەممە 20ی تشرینی دوەم  وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حکومەتی هەرێمی کوردستان هۆشداریی کۆتایی دەداتە هاونیشتمانییان و ڕایدەگەیێنێت، لە دوای نیوەشەوی ئەمڕۆوە سیستمی ئەلیکترۆنیی خۆراک دادەخرێت و وادەکە درێژناکرێتەوە.

لای خۆیەوە نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی ڕایگەیاند، پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراک تەنیا تاوەکو کاتژمێر 12:00ـی ئەمشەو (پێنجشەممە) کراوە دەبێت.

جەختیش دەکاتەوە کە دوای ئەوەی 10 ڕۆژ مۆڵەت درایە هاونیشتمانییان، ڕێژەی پڕکردنەوەی فۆڕمەکە بەرزبووەتەوە.

 وادەکە درێژناکرێتەوە و هەر خێزانێک فۆڕمەکە پڕنەکاتەوە، بەشەخۆراکی مانگانەی دەوەستێت.

 
21کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.