شارەزایانی کەشناسی پێشبینی هاتنی شەپۆلی باران و بەفر دەکەن
نهانیوز-هەواڵەکان
شارەزایانی کەشناسی پێشبینی دەکەن مانگی داهاتوو ڕێژەی بارانبارین بە رادەیەکی بەڕچاو بەرز بێتەوە دەشڵێن" لە مانگی دوانزەی ئەمساڵ زستانێکی سەخت بەڕێوەیە و بەفر و بارانی زۆریشی لەگەڵ دا دەبێت".
ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی لە فەیس بووک بڵاویکردەوە کە پێشبینی دەکرێت مانگی داهاتوو 12 باروودۆخی وشکی کەش و هەوا لەسەرجەم وڵاتانی ناوچەکە کۆتایی پێبێت و لەو مانگەدا ئاستی بارانبارین بگەرێتەوە بۆ ئاستی ئاسایی یان زیاتر لە تێکرایەکان کە ئەمەش دڵخۆشکەرە و پێشبینی هاتنی چەند شەپۆلێکی زۆر باشی بارانبارین ئەکرێت بۆ هەرێمی کوردستان.
دەشڵێت" بارانبارینی ناوچەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و ئیدارەی راپەرین زیاتر ئەبێت بەڕاورد بە ناوچەکانی پارێزگای دهۆک و هەولێر و بەگشتی باکوری هەرێم".
لای خۆیەوە شاڵاو هیدایەت، شارەزای کەشناسیی ڕایگەیاند"لە مانگی دوانزەی ئەمساڵ زستانێکی سەخت بەڕێوەیە زوقم و شەختەو بەستنێکی وای تێدا دەبێت چەند ساڵێکە وێنەی نەبوە و بەفر و بارانی زۆریشی لەگەڵ دا دەبێت".
|