کوردستان

وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی پێدانی دەرماڵە بە مامۆستایان بریاریدا

نهانیوز-هەواڵەکان

وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، مامۆستایان بۆ ساڵی 2026 ئەو دەرماڵەیەیان پێدەدرێت کە بڕەکەی 150 هەزار دینارە.

ئەمڕۆچوارشەممە وەزارەتی دارایی عێراق نووسراوێکی بڵاوکردەوە کە نووسراوەکەی پێشووی بۆ تانەدان لە دەرماڵە زیادکراوەکەی مامۆستایان هەڵوەشاندەوە.

بەگوێرەی نووسراوەکەی ئەمڕۆ، مامۆستایان بۆ ساڵی 2026 ئەو دەرماڵەیەیان پێدەدرێت کە بڕەکەی 150 هەزار دینارە.

لە مانگی ئابدا ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگی لەسەر هەموارکردنەوەی یاسای “دەرماڵەی پیشەیی”دا و بەو پێیە هەر مامۆستایەک مووچەکەی 150 هەزار دینار زیاددەکات.

 
11کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.