مەزڵوم عەبدی: رێگەی دیالۆگمان هەڵبژاردووە
نهانیوز-هەواڵەکان
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕایگەیاند، چیتر سوریا ناگەڕێتەوە بۆ دەوڵەتێكی ناوەندی و وەكو كورد و هەسەدە لە رۆژئاوای كوردستان خاوەنی ئیرادەی خۆمانین و ئامادەین بۆ ئاشتی.
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە میانی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی (MEPS) لە زانکۆی ئەمریکی لە دهۆک، نەخشەڕێگای داهاتووی سووریا و پەیامی ئاشتی بۆ تورکیا خستەڕوورایگەیاند، ئێمە رێگایی دیالۆگمان هەڵبژاردووەو ئەوەش رای هەموو گەلانی سوریایە.
وتیشی "رژێمی ئەسەد پێداگری لەسەر سیستمی ناوەندی و شەڕ دەكرد بۆیە گەلی سوریا شۆڕشی لە دژی كرد."
ئاماژەی بەوەشدا، ئێمە دەمانەوێت دەوڵەتی توركیاو سوریا دامەزراوەكانمان بە مەترسی نەزانن بەڵكو وەك سەرچاوەی ئارامی تەماشای بكەن.
راشیگەیاند، بڕگەكانی رێككەوتنەكەی (10) ئازار جێبەجێنەكراون و ئاوارەكان نەگەڕاونەتەوە و گەڕەكە كوییەكانی حەلەب گەمارۆدراون.
|