سوودانی: لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەنگاوی زۆرمان بۆ چارەسەری کێشەکان ناوە
نهانیوز-هەواڵەکان
سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، ئاستێكی زۆر تێگەیشتن لەنێوان هەرێم و بەغداد هەیە و كێشەكان بڕیاری سیاسی نییە بەڵكو پەیوەیستە بە یاساو شرۆڤەكردن وتیشی "پێكهێنانی حكومەتی نوێ و گفتوگۆ لەنێو لایەنەكان كاتی پێویستە.
ئەمرۆ سێشەممە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی كاربەڕێكەری عێراق لە كۆڕبەندنی "مێپس ئاشکرایکرد، راستە ئێمە زۆرترین كورسییەكەكانمان بردەوە، بەڵام هاوپەیمانییەكەمان دوێنێ بڕیاریدا هاوپەیمانییەكی گەورە دروستبكات.
دەشڵێت "عورفی سیاسی تێکنادەین و پۆستی سەرۆککۆمار لای کورد دەمێنێتەوە".
ئاماژە بەوەشدەکات، ئاستێكی زۆر تێگەیشتن لەنێوان هەرێم و بەغداد هەیە و كێشەكان بڕیاری سیاسی نییە بەڵكو پەیوەیستە بە یاساو شرۆڤەكردن.
روونیشیکردەوە هەنگاوەی گەورەمان بریوە لەبارەی پرۆسەی نەوت و بە گیانی هاوبەشی توانیومانە گفتوگۆی لەسەر بكەین و لەڕێی چارەسەركردنی ئەو كێشانەو توانیمان هەناردەكردنی نەوت دەستپێبكەینەوە.
|