کوردستان

نوێترین زانیاریی لەبارەی مووچەی مانگی 9 راگەیەندرا

نهانیوز-هەواڵەکان

بەرپرسێکی باڵای حکومەتی هه‌رێم رایگەیاند، لەكه‌متر له‌48 کاتژمێری داهاتودا 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ بۆ بەغدا دەنێردرێت، حکومەتی عێراقیش هەفتەی داهاتوو موچەی مانگی نۆ دەنێرێت.

بەرپرسێکی باڵای حکومەتی عێراق  ئاشکرای کرد، سەرەتای هەفتەی داهاتوو دابەشکردنی موچەی فەرمانبەرانی عێراق دەستپێدەکات، تا ناوەڕاستی هەفتە موچەی چەند وەزارەتێک دابەشدەکرێت، ئەوکات موچەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستانیش دەنێردرێت".

هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه‌ بەرپرسێکی باڵای حکومەتی هه‌رێمیش ڕایگه‌یاندوه‌، "لەدوو ڕۆژی داهاتودا واته‌ له‌مڕۆ سێشه‌ممه‌و سبه‌ینێ چوارشه‌ممه‌دا، وەزارەتی دارایی‌و ئابوریی هه‌رێم، 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ بەکاش بەلقی هەولێری بانكی ناوەندی دەدات، هەفتەی داهاتوش بەغدا موچەی مانگی نۆ دەنێرێت".

دوێنێ دوشەممە کۆبونەوەی حكومه‌تى كاربه‌ڕێكه‌رى عێراق بەسەرپەرشتی محەممەد شیاع سودانی‌و به‌ئامادەبونی تەیف سامی وەزیری دارایی بەڕێوەچوو، کۆبونەوەکە تەنها کاتژمێرێکی خایاندوه‌، هەرچەندە بڕیاربوو ڕەزامەندی یان بڕیاری خەرجکردنی موچەی مانگی نۆ بدرێت، بەڵام لەکۆبونەوه‌كه‌دا باسنەکراوه‌.

له‌عێراق موچه‌خۆران‌و فه‌رمانبه‌ران له‌چاوه‌ڕوانى وه‌رگرتنى موچه‌ى مانگى 11دان، به‌ڵام له‌هه‌رێمى كوردستان تائێستا موچه‌ى مانگى نۆ وه‌رنه‌گیراوه‌و ناشزانرێت چاره‌نوسى موچه‌ى مانگه‌كانى دیكه‌یان چى به‌سه‌ردێت.

 
1 کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.