کوردستان

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ کونسوڵی گشتیی نوێی ئۆردن کۆبووەوە

نهانیوز-هەواڵەکان

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران لەگەڵ زیاد بەتارسە، کونسوڵی گشتیی نوێی شانشینی ئۆردن کۆبووەوە و پێکەوە تاوتوێی چۆنییەتی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و ئۆردنیان کرد لە بوارە جیاوازەکاندا.

لە تەوەرێکی کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی دووشەمە(17/11/2025) بەڕێوەچوو، سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، جێگری سەرۆکوەزیران ئاماژەی بەوەدا کە هەڵبژاردنەکان بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە بەڕێوەچوو و هیوای خواست حکومەتی نوێی عێراق بە زوویی پێکبهێنرێت. جەختیشی کردەوە دەبێت ئەولەوییەتی هەردوو حکومەتی داهاتووی عێراق و هەرێمی کوردستان چارەسەرکردنی بنەڕەتی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بێت.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باس لە پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان کوردستان و وڵاتی ئۆردن کرا و هەردوولا بە گرنگیان زانی ئەو پەیوەندییانە لە بوارە جیاوازەکانی وەک بازرگانی و کلتوری و پەروەردەیی و خوێندنی باڵادا پەرەی زیاتری پێ بدرێت.

هەر لەم چوارچێوەیەدا ئاماژە بە دامەزراندنی کۆمیسیۆنی فیلمی کوردستان کرا کە ئەو کۆمیسیۆنە دەتوانێت وەک پردێکی پەیوەندیی بەهێز لەنێوان هەرێم و ئۆردندا رۆڵ ببینێت.

4کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.