وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان :67 ملیۆن لیتر نه‌وتمان دابه‌شكردوه
نهانیوز-هەواڵەکان
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كانی هەرێم ئاشکرایکرد، له‌مساڵدا 67 ملیۆن و 37 هه‌زار و 400 لیتر نه‌وتی سپیان له ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێم دابه‌شكردوه و بڕی پێویستیش بۆئه‌وه‌ی هه‌ر خێزانێك به‌رمیلێك نه‌وتی پێ بدرێت، 217 ملیۆن و 944 هه‌زار و 600 لیتره.
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان لە راپۆرتێک‌دا بڵاوی کردەوە ، له هه‌ولێر 21 ملیۆن و 132 هه‌زار لیتر، له سۆران حه‌وت ملیۆن و 186 هه‌زار و 400 لیتر، له سلێمانی 27 ملیۆن و 373 هه‌زار لیتر، له هه‌ڵه‌بجه چوار ملیۆن و 951 هه‌زار لیتر، له دهۆك پێنج ملیۆن و 163 هه‌زار و 400 لیتر، له زاخۆ ملیۆنێك و 564 هه‌زار و 600 لیتر نه‌وتی سپی به‌سه‌ر هاوڵاتیان دابه‌شكراوه.
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان جه‌ختیكردۆته‌وه، بڕی پێویست 217 ملیۆن و 944 هه‌زار و 600 لیتره بۆئه‌وه‌ی بتوانرێت سه‌رجه‌م خێزانه‌كان به‌رمیلێك نه‌وتیان له‌م وه‌رزه‌دا پێبدرێت.
ئەمە لە کاتێکدایە، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت بڕی 105 هه‌زار دینار له هاوڵاتیان وه‌رده‌گرێت، له‌كاتێكدا حكومه‌تی عێراق بۆ هه‌ر به‌رمیلێك كه له‌رێگه‌ی پسوڵه‌ی نه‌وته‌وه دابه‌شده‌كرێت 30 هه‌زار دینار له هاوڵاتیان وه‌رده‌گرێت.
|