کوردستان

کەشناسی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە

نهانیوز-هەواڵەکان

کەشناسی لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە کە پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە و ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە راگەیەنراویکدا بڵاویکردەوە ئەمڕۆ دوو شەممە 17ی تشرینی دوەم ئاسمان لەنێوان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما  نزمترین پلە کەمێک نزم دەبنەوە بە (1-2 ) پلە وە بەرزترین پلە نزیک دەبێتەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ تەنها ناوچە شاخاویەکان نەبێ کەمێک بەرز دەبنەوە بە (1-2 ) وەک لەسەر نەخشەی خوارەوە ئاماژەی پێدراوە .

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەینێ کەشناسی رایدەگەیەنێت کە سبەی سێ شەممە 18ی تشرینی دوەم ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لەگەل ئەگەری دروست بوونی تەم لەکاتەکانی بەیانی زوو بەتایبەتی لەناوچە شاخاویەکاندا . 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : 20 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 18 پلەی سیلیزی

دهۆک : 18 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 18 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 20 پلەی سیلیزی 

هەڵەبجە : 19 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 9 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 23 پلەی سیلیزی

 
12کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.