کوردستان

بریار لە ناردنی مووچەی مانگی 9 دەدرێت

نهانیوز-هەواڵەکان

هەواڵی دڵخۆشکەر لەسەر مووچە راگەیەندرا و بە گوێرەی زانیارییەکان بڕیارە لە كۆبوونەوەی ئەم هەفتەیەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقدا، سوودانی  بڕیار لە خەرجكردنی مووچەی مانگی 9ی مووچەخۆرانی هەرێم بدات.

سەرچاوەیەك لە ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق ئاشکرایکرد،  بڕیارە لە كۆبوونەوەی ئەم هەفتەیەی ئەنجومەنەكەدا بڕیار لەبارەی خەرجكردنی مووچەی مانگی 9ی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانەوە بدرێت، كە هاوكات دەبێت لەگەڵ خەرجكردنی مووچەی مانگی 11ی مووچەخۆرانی عیراقدا.

سەرچاوەکە پێشبینیش دەكات، تا 25ی مانگی 12، مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانیش دابەشبكرێت.

 
12کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.