کوردستان

هەواڵێکی دڵخۆشکەر بۆ خانەنشینان راگەیەندرا

نهانیوز-هەواڵەکان

ناوی زیاتر لە دوو هەزار و 700 خانەنشین  لە سلێمانی بۆ وەرگرتنی زەوی گەڕایەوە و ئەو خانەنشینانە دەگرێتەوە کە نزیکەی 25 بۆ 30 ساڵ خزمەتیان هەیە. 

بەگوێرەی زانیارییەکان ناوی دوو هەزار و 742 خانەنشین، بۆ وەرگرتنی زەوی لە سلێمانی گەڕاوەتەوە و ناوەکانیان لەسەر دیواری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینیی سلێمانی هەڵواسراوە و ژمارە و ناونیشانی زەوییەکە بەرامبەر ناوەکانیان دانراوە.

بەپێی زانیارییەکان، ئەم پارچەزەوییانە بەسەر ئەو خانەنشینانەدا دابەشدەکرێن، کە خزمەتیان لە 25 بۆ 30 ساڵدایە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە داوا لەو خانەنشینانە دەکات، بۆ تەواوکردنی مامەڵەکانیان سەردانیان بکەن و ئەم بەڵگەنامانە لەگەڵ خۆیاندا بهێنن:

– کارتی زانیاری.

– پێناسی خانەنشینی.

– کارتی نیشتمانیی خانەنشین و ئەندامانی خێزانی.

– کۆدی یو پی ئێن.

– ژمارەی مۆبایل.

 
15کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.