نهانیوز-هەواڵەکان
سەرچاوەیەكی وەزارەتی دارایی رایگەیاند کە بۆ خەرجكردنی مووچە و ناردنی 120 ملیارەكە چاوەڕوانی كۆتایی هەفتە دەکەن و پەرلەمانتارێکیش دەڵێت"وەزارەتی دارایی هەرێم هەموو پابەندییەکانی جێبەجێ کردوە".
یەکشەممە 16ی تشرینی دوەم شێروان دووبەردانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە میدیای پارتی راگەیاند: "حكوومەتی ئێستای عێراق بەردەوام دەبێت و تەواوی دەسەڵاتی دەببێت، تاوەكوو ئەوكاتەی پەرلەمانی نوێ یەكەم دانیشتن دەكات و سەرۆك كۆمار هەڵدەبژێردرێت و سەرۆك وەزیرانی نوێ رادەسپێردرێت بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێ، تا ئەوكات ئەم حكوومەتەی ئێستا بەردەوام دەبێت."
ئەو پەرلەمانتارە سەبارەت بە ناردنی مووچەی مانگی نۆی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان وتی"چاوەڕوانین ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری خەرجكردنی مووچەی مانگی نۆی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بدات و ئەركی خۆی جێبەجێ بكات، چونكە هەرێمی كوردستان ئەركی خۆی جێبەجێ كردووە."
ئاماژەی بەوەش دا: "ئەنجوومەنی وەزیران تاوەكوو كابینەی نوێ پێكدێت كۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی دەبێت و بڕیارەكانی خۆی دەدات و پرسی مووچەش لەم چوارچێوەیەدا بەردەوام دەبێت."
لای خۆسییەوە سەرچاوەیەكی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان بە میدیاکەی راگەیاند: "چاوەڕوانی ئاماژەی خەرجكردنی مووچەی مانگی نۆین، هەر كاتێك ئەو ئاماژەیە دەركەوت، ئێمە كێشەكان لە ناردنی 120 ملیارەكەی داهاتی نانەوتی بۆ سەر هەژماری وەزارەتی دارایی فیدراڵ نییە."
ئاماژەی بەوەش دا: "چاوەڕوانین لەكۆتایی ئەم هەفتەیەدا ئاماژەی باش بۆ پرسی خەرجكردنی مووچەی مانگی نۆ و ناردنی 120 ملیارەكە دەربكەوێت."