نهانیوز-هەواڵەکان
کەشناسی رایدەگەیەنێت کە شەپۆلی بارانبارین بۆ ئەمڕۆش لە ناوچەکە بەردەوام دەبێت و لەشەودا کاریگەری ئەم شەپۆلە کۆتایی دێت.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە کە کایگەری ئەم شەپۆلی باران بارینەی ڕووی لە ناوچەکەمان کردوە بۆ ئەمڕۆش بەردەوامی دەبێت و ئاسمانی هەرێم بە گشتی هەوری تەواو دەبێت , باران بارین لە هەندێ کات بەشێوەی نمە بارانی پچڕ پچڕ دەبێت لە زۆربەی ناوچە جیاجیاکان، بەڵام لە ناوچە شاخاوییەکان ئاستی دابارین زیاتر دەبێت".
بە گوێرەی کەشناسی لە دوای نیوەڕۆ ئاستی باران زیاتر دەبێت لەسەر بەشێک لە سنووری باشووری پارێزگای هەولێر و پارێزگای کەرکووک و هەروەها بەشێک لە ئیدارەی گەرمیان , لە کاتی باران بارین ئەگەری هەورە تریشقەش هەیە, لە شەودا کاریگەری ئەم شەپۆلە کۆتای دێت لە سەر ناوچەکە.
سەبارەت بە پلەکانی گەرما کەشناسی رایدەگەیەنێت کە پلەکانی گەرما بەگشتی نزم دەبێتەوە بە ( 1-2 ) پلە وە لەناوچە شاخاویەکان بە (2-3) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ وەک لەسەر نەخشەی خوارەوە ئاماژەی پێدراوە .
لەبارەی کەشوهەوای سبەینێ دووشیممە کەشناسی رایدەگەیەنێت لە کاتەکانی بەرەبەیان ئەگەری دروست بوونی تەم هەیە لەسەر زۆربەی ناوچە شاخاوییەکان , پاشان ئاسمان دەگۆڕێت بۆ ساماڵ و پەڵە هەور و کاریگەری شەپۆلی باران بارین کۆتای دێت لەسەر ناوچەکەمان .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 21 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 17 پلەی سیلیزی
دهۆک : 17 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 17 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 20 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 19 پلەی سیلیزی
سۆران : / 18پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 9 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 22 پلەی سیلیزی