کوردستان

هەسەدە هۆشداری بە هێزەکانی سەر بە دیمەشق دەدات

نهانیوز-هەواڵەکان

هەسەدە تێکشکاندنی هێرشێکی گروپە چەکدارەکانی سەر بە دیمەشقی راگەیاند و هۆشداریش دەدات لە بەرانبەر هەر جۆر دەستدرێژییەک دەوەستنەوە.

ناوەندی راگەیاندنی هەسەدە بلاویکردەوە کە هێزەکانیان لە بەرەی گوندی غانم عەلی لە گوندەواری رۆژهەڵاتی رەققە رووبەڕووی هێرشێکی لەناکاو بوونەتەوە و ئاماژەی بەوەشکرد، گرووپە هێرشبەرەکان "درۆنی بۆمبڕێژکراو و چەکی قورسیان" بەکارهێناوە.

 هەسەدە جەختی کردەوە کە "ئەو هێرشە بێهوودەیەیان تێکشکاندووە" و ئاماژەی بەوەش کرد، پێکدادانەکان بوونەتە هۆی برینداربوونی.

هەسەدە هۆشدارییەکی روونیشی دا و رایگەیاند: "لەبەرامبەر دووبارەبوونەوەی ئەم هێرش و وروژاندنانە دەستەوەستان نابین و رێوشوێنی گونجاو دەگرینەبەر بۆ پاراستنی ناوچەکانمان، هێزەکانمان و گەلەکەمان لە هەر هەڕەشەیەک."

 
22کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.