نوێترین زانیاریی لەبارەی مووچەی مانگی 9 راگەیەندرا
نهانیوز-هەواڵەکان
بەرپرسێکی باڵای ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە بەغدا ئاشکرای کرد، چاوەروان دەکرێت سوودانی لە کۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجومەنی وەزیراندا رەزامەندی لەسەر خەرجکردنی مووچەی مانگی 9ی مووچەخۆرانی هەرێم بدات .
بەگوێرەی زانیارییەکان، کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بۆ ئەم هەفتە پێشخراوە و کراوەتە رۆژی دووشەممە، هۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات.
بەرپرسێکی باڵای ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە بەغدا رایگەیاندووە، هێشتا کارنامەی کۆبوونەوەکە ئامادە نەکراوە و ئەمشەو یان سبەینێ یەکشەممە کارنامەکە دەردەچێت، سودانی لە کۆبوونەوەکە رەزامەندی لەسەر خەرجکردنی مووچەی مانگی 9ی مووچەخۆرانی هەرێم دەدات، ئێوارەکەشی لە بەغدا دەردەچێت و دێتە هەرێمی کوردستان.
وتیشی " لە سەردانەکەی سودانیدا گفتوگۆ لەسەر چارەنوسی دوو مووچەکە دەکرێت ئەوانیش مووچەی مانگی 11 و 12، چونکە بەمجۆرە بڕوات بەغدا تەنها مووچەی مانگی 9 و 10 دەنێرێت."
ئەمرۆ شەممە یادگار جەبار، سەرپەرشتیاری بایۆمەتریی سلێمانی، مژدەیەک دەداتە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و ڕایدەگەیەنێت، لیستی مووچەی مانگی 10 لە بەغداد پەسەندکراوە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە هێشتا چارەنووسی چوار مووچەی ئەمساڵ نادیارە.
|