کوردستان

بافڵ تاڵەبانی کۆبوونەوەیەکی گرنگی ئەنجام دا

نهانیوز-هەواڵەکان

سەرۆکی یەکێتیی لە دیدارێکدا لە گەڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عیراق رایگەیاند، هەوڵەکانی یەکێتی لە چوارچێوەی یەکخستنی لایەنەکان و یەکڕیزی نیشتمانیدا دەبێت و کاردەکەین بۆ زیاتر خزمەتکردنی خەڵکە خۆشەویستەکەمان
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عیراق لە بەغداد کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا نزار ئامێدی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و د. خالید شوانی، وەزیری دادی عیراق بەشداربوون، جەخت لە هەماهەنگی و هاریکاریی بەردەوامی نێوان لایەنە سیاسییەکان کرایەوە بۆ پەلەکردن لە پێکهێنانی حکومەتێکی نیشتمانیی خزمەتگوزار، کە وەڵامدەرەوەی پەرۆشی خەڵک و پێویستییەکانیان بێت.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە پاراستنی مافە دەستووری و یاساییەکان کرایەوە، بەشێوەیەک ببێتە مایەی سەقامگیریی زیاتر لە وڵاتدا.

بافڵ تاڵەبانی دەستخۆشی و پێزانینی بۆ هەوڵەکانی دەسەڵاتی دادوەری لە دەستەبەرکردنی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق دەربڕی و رایگەیاند، هەوڵەکانی یەکێتی لە چوارچێوەی یەکخستنی لایەنەکان و یەکڕیزی نیشتمانیدا دەبێت و کاردەکەین بۆ زیاتر خزمەتکردنی خەڵکە خۆشەویستەکەمان.

 
2025-11-15
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.