کوردستان

وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق: زۆرترین بارانبارین بەر موسڵ، دهۆک و هەولێر دەکەوێت

نهانیوز-هەواڵەکان

لەدوای گەورەترین وشکەساڵی لە عێراق،  وەزیری سەرچاوەکانی ئاو ڕایگەیاند، یەکەم بارانی ئەمساڵ، سەرتایەکى ئومێدبەخشە بۆ ساڵێکى باراناوى و لە مانگەکانی کانووی دووەم، شوبات و ئازار بارانی باش دەبارێت و  زۆرترین   بری بارانبارین بەر موسڵ، دهۆک و هەولێر دەکەوێت.

عەون زیاب، وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق، رایگەیاند، ئومێد دەکرێت ئەمساڵ ساڵێکی پاراو بێت، ئەوەش لەدوای گەورەترین وشکەساڵی کە عێراق بەخۆیەوە بینیویەتی، ئاشکراشی کردووە، مانگەکانی کانوونی دووەم، شوبات و ئازار بارانی باش دەبارێت.

ئاماژەی بەوەشدا، بڕی باران لە ناوچەکانی عێراق جیاوازە و پشکی شێری بەر ناوچەکانی موسڵ، دهۆک و بەشێکی هەولێر دەکەوێت، بارانی مامناوەندیش لە ناوچەکانى سلێمانی، بەشێکی فراوانی هەولێر و دیالە دەبارێت.

 
2025-11-15
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.