بەرگری شارستانی هۆشداری دەدات
نهانیوز-هەواڵەکان
بەرگری شارستانی سۆران، لە راگەیەنراوێکدا وێرای ئاماژە دان بەوەی ئەگەری ئەوە دەکرێت کە شەپۆلی بارانبارین چڕتر بێتەوە داوا لە هاوڵاتیان دەکات نەچنە ناوچە شاخاوییەکان، قەراخ روبار و ئەو دۆڵانەی مەترسی لافاویان لەسەرە.
شەممە 15ی تشرینی دوەم ، بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی ئیدارەی سۆران رایگەیاندوە؛ بەهۆی پێشبینەکانی کەشناسی لە هەرێمی کوردستان، دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێشبینی ئەگەری هاتنی شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین دەکرێت.
لە راگەیەنراوەکەشدا داوا لە هاوڵاتییانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەکەن بۆ کاری پێویست نەبێت سەردانی ناوچە شاخاویەکان نەکەن، خۆیان بەدوور بگرن لە قەراغ روبارەکان و ئەو دۆل و نشێوانەی کە ساڵانە مەترسی لافاو و کۆبونەوەی ئاویان لێ دەکرێ.
|