کوردستان

کەشناسی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە

نهانیوز-هەواڵەکان

شارەزایەکی کەشناسی رایدەگەیەنێت کە بارانبارین تا بەیانی رۆژی دووشەممە بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرما لە 4 بۆ 6 پلە دادەبەزێت.

ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی بڵاویکردەوە کە کاریگەری شەپۆلی بارانبارین لەسەر ناوچەکەکە دەستیپێکردوە و بەدرێژای کاتەکان ئاسمان هەوری باراناوی ئەبێت و هەندێک کاتیش لێزمە باران ئەبارێت لەگەڵ چالاکبوونی هەورە بروسکەدا ، پلەکانی گەرماش بەڕاورد بە ئەمڕۆ 6 تا 10 پلە نزمدەبنەوە و کەشێکی تەواو سارد و زستانی دەستپێدەکات.

ئەو شارەزا کەشناسییە سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی یەکشەمە دەڵێت" شەپۆلێکی دیکە لەدەریای ناوەراستەوە دەگات بەهۆیەوە ئاستی بارانبارینەکە چرتر و زیاتر ئەبێت و تا بەیانی رۆژی دووشەمە بەردەوامی ئەبێت و پێشبینی ئەکرێت لەسەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بارانێکی زۆر باش ببارێت و ئاستی ئاویش لە زۆربەی شوێنەکان بەرزببێتەوە و لەناوچە شاخاویە بەرزەکانیش بەفر ببارێت".

بە گوێرەی ئەو شارەزا کەشناسییە پێشبینی دەکرێت لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم ڕێژەی بارانبارین بەم شێوەیە بێت:

پارێزگای دھۆک و ئیدارەی زاخۆ و ناوچە شاخاویەکانی پارێزگاکە 60 - 120 ملم

سەنتەری پارێزگای ھەولێر و بەگشتی دەشتایەکانی ناوچەکە 30 - 60 ملم

ئیدارەی راپەرین و سۆران و ناوچە شاخاویەکانی پارێزگای ھەولێر 80 - 130 ملم 

پارێزگای سلێمانی و ناوچە شاخاویەکانی 50 - 80 ملم 

پارێزگای ھەڵەبجە و ناوچە شاخاویەکانی 40 - 60 ملم

پارێزگای کەرکوک 40 - 70 ملم ، ناوچەکانی ئیدارەی گەرمیان 40 - 70 ملم 

 
2025-11-15
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.