وەزیری دەرەوەی سوریا: هیچ پێشکەوتنێک بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ هەسەدە نییە
نهانیوز-هەواڵەکان
وەزیری دەرەوەی سووریا ڕایگەیاند" هیچ پێشکەوتنێک بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ هەسەدە نییە"، وتیشی" ئەوەی لە کەناراوەکانی سووریا روویدا بە هاندانی لایەنگرانی دەسەڵاتی پێشوو بووە".
هەینی 14ی تشرینی دوەم ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سوریا لە میانی دانیشتنێکی دیالۆگیدا لە پەیمانگەی چاتام هاوس لە لەندەن، ئاماژەی بەوەکرد، هیچ پێشکەوتنێکی ئەرێنی و کردەیی بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات بەدینەهاتووە.
وەزیری دەرەوەی سووریا ڕایگەیاند، پێویستە متمانە لەنێوان خەڵکی سوەیدا و حکومەتدا دروستبکرێتەوە، دانی بەوەشدانا کە هەموو لایەک لە سوەیدا هەڵەیان کردووە.
وتیشی ئەوەی لە کەناراوەکانی سووریا روویدا بە هاندانی لایەنگرانی دەسەڵاتی پێشوو بووە و جەختی لەوەش کردەوە، کە دەستێوەردانی ئیسرائیل بووەتە هۆی تەقاندنەوەی دۆخەکە.
بەگوتەی شەیبانی، سەرکەوتنی تاقیکردنەوەی سووریا پەیوەستە بە ڕەتکردنەوەی ئەو تائیفەگەرییەی کە دەسەڵاتی ئەسەد لە وڵاتەکە چاندوویەتی.
|