قوباد تاڵەبانی پەیامێکی بڵاوکردەوە
نهانیوز-هەواڵەکان
قوباد تاڵەبانی لە پەیامێکدا پیرۆزبایی ساڵیادی بنیاتنانی سلێمانی دەکات و رایدەگەیەنێت کە سلێمانی پێشەنگ بووە و لەمەودواش پێشەنگ دەبێت.
دەقی پەیامەکەی قوباد تاڵەبانی:
لە یادی ٢٤١ ساڵەی بونیادنانی شاری شاران، جارێکی دیکە خۆشەویستیی قوڵی خۆمان بۆ سلێمانی و دانیشتووانە ئازا و سەربەرزەکەی دووپات دەکەینەوە و شانازی بە ئێستا و بە مێژووە درەوشاوەکەی دەکەین.
سلێمانی نەک هەر بۆ خەڵکی شارەکە، بەڵکو بەهۆی ئەو رۆڵە پێشەنگەی کە بە درێژایی مێژووەکەی بینیوویەتی لای هەموو کوردێک شارێکی خۆشەویستە. بە دڵنیاییەوە لەمەودواش هەر پێشەنگ دەبێت و ساڵ لە دوای ساڵ ئاوەدانتر و گەشەسەندووتر دەبێت و وەک هەمیشە مەڵبەندی داهێنان و رۆشنبیری و بیری ئازاد دەبێت.
|