کەشناسی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە
نهانیوز-هەواڵەکان
کەشناسی رایدەگەیەنێت کە لە ئێوارەی ئەمڕۆکەوە بارانبارین زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە و پلەکانی گەرما 4 بۆ 6 پلە دادەبەزێت
بەرێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە کە ئەمرۆکە ئاسمان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو , لەناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم ئەگەری کەمێک تۆزوخۆڵ هەیە . لەئێوارەدا سەرەتا نمە باران لە ناوچە شاخاویەکانی باکوور و رۆژئاوای هەرێم دەست پێدەکات پاشان ڕێژەی دابارین زیاد دەکات و کاریگەری باران بارین درێژ دەبێتەوە بۆ زۆربەی ناوچەکانی ترى هەرێم.
سەبارەت بەکەشی سبەینێ کەشناسی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات ئاسمان بە گشتی هەوری باراناوی دەبێت لە زۆربەی ناوچەکان باران بارین دەبێت هەندێک کات لە هەندێک ناوچە دەگۆڕێت بۆ لێزمە باران و هەورە تریشقە هەروەها پێشبینی دەکرێت لە ناوچە شاخاویە بەرزەکان و ناوچە سنووریەکان کەمێک بەفربارنن هەبێت .
کەشناسی راشیدەگەیەنێت کە بەیانی پلەکانی گەرما 4 بۆ 6 پلە نزمتر دەبێتەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 22 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 19 پلەی سیلیزی
دهۆک : 20 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 22 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 24 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 20 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 11 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 24 پلەی سیلیزی
|