نهانیوز-هەواڵەکان
کۆمیسیۆن سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند کە كورسییه‌كانی هه‌ر پارێزگایه‌ك به جیا به شێوه‌یه‌كی زۆر ورد دابه‌ش ده‌كرێت
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 13ی تشرینی دوەم جومانه غه‌لای، وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بۆ ئاژانسی فه‌رمی هه‌واڵه‌كانی عێراق رایگه‌یاند:"دوای یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی سكاڵاكان له‌ڕێی به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه كورسییه‌كان به‌پێی سیستمی سانت لیگۆ یه‌كلاده‌كرێنه‌وه."
دەشڵێت"كۆمسیۆن ئه‌نجامه‌كانی ئه‌و بنكانه‌ی ده‌نگدان یه‌كلاده‌كاته‌وه كه هێشتا ره‌وانه نه‌كراون".
جومانه غه‌لای وتیشی" ئه‌و ئه‌نجامانه ده‌خرێنه ناو ناوه‌ندی خشته‌ی ده‌نگدانه‌وه، هه‌ژماركردنی ئه‌و ده‌نگانه‌ش له چوارچێوه‌ی ئه‌و وێستگانه‌دا ده‌بن، وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ راگه‌یاندنی ئه‌نجامی كۆتایی".
باسی له‌وه‌شكرد كه “كاتێك قۆناغی تانه‌لێدان ته‌واو بوو، كه 7 رۆژی ده‌وامی بۆ كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان و 10 رۆژی ده‌وام بۆ ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ده‌وێت، ده‌گه‌ینه كۆتایی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن.
وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق وتیشی"ژماره‌ی كورسییه‌كان به‌پێی به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌ت به داخڵكردنی ده‌نگی كاندیده‌كان بۆ ئه‌م به‌رنامه‌یه حیسابی بۆ ده‌كرێت، كه دواتر كورسییه‌كانی هه‌ر پارێزگایه‌ك به جیا به شێوه‌یه‌كی زۆر ورد دابه‌ش ده‌كرێت".