کوردستان

محەمەد شیاع سودانی پیرۆزبایی لە بافڵ تاڵەبانی دەکات

نهانیوز-هەواڵەکان

محەمەد شیاع سودانی پیرۆزبایی لە سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی كرد و دڵخۆشی خۆی بە سەرکەوتنەکانی یەکێتی بە سەرکردایەتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی دەربڕی.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 13ی تشرینی دوەم  نووسینگەی رۆژنامەوانیی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بڵاویکردەوە"

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عیراق و سەرۆکی هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان پەیوەندی بە بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە کرد. 

محەمەد شیاع سودانی پیرۆزبایی لە بافڵ جەلال تاڵەبانی کرد بەبۆنەی سەرکەوتنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق و دڵخۆشی خۆی بە سەرکەوتنەکانی یەکێتی بە سەرکردایەتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی دەربڕی. 

لای خۆیەوە، بافڵ جەلال تاڵەبانی پیرۆزبایی سەرکەوتنی هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدانی لە محەمەد شیاع سودانی کرد. 

 
2025-11-13
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.