کوردستان

لە بادینان نارەزایەتی فراوان دەستی پێکرد

نهانیوز-هەواڵەکان

زیاتر لە 7 کاتژمێرە  لەلایەن جەماوەری کاندیدێکی دەرنەچووی پارتی لە سنوری قەزای شێخان رێگای سەرەکی هەولێر - دهۆک داخراوە .

لە بەرانبەر دەرنەچونی کاندیدەکانیان بۆ پەرلەمانی عێراق کە لەسەر لیستی پارتی كاندید کرابون بەشێکی زۆر لە ئەندامان و لایەنگرانی ئەو کاندیدانە کە سەر بە عەشیرەتەکانی ناوچەکانی بادینانن لە دوێنێوە ڕژاونەتە سەر شەقامەكان و چەندین رێگایان داخست.

شەوی ڕابردوو لە نزیک، سێ ڕێیانی ئامیان لە نزیک بەردەرەش ژمارەیەکی زۆر لە ئەندام و لایەنگرانی پەدەكە ڕێگای سەرەکی دهۆک بۆ هەولێریان داخست و درووشمیان دژی پەدەکە دەوتەوە و ئاماژەیان بەوەدا وێڕای ئەوەی ناوچەکەیان لەلایەن پەدەکەوە فەرامۆش کراوە ئەم جارەش خیانەت لە دەنگەکان و کاندیدەکانیان كراوە.

عەشیرەتی سلێڤانییەکان ڕێگای دهۆک و زاخۆیان داخست و میسا ڕەشیەکانیش ڕێگای زاخۆ-ئیبراهیم خەلیلیان داخست، عەشیرەتی گۆرانیش رێگای بەردەڕەش- دهۆک- هەولێریان داخست.

هەروەها، لە بەرانبەر خۆپیشاندان و کاردانەوەکان و داخستنی رێگاکان، هێزە ئەمنییەکانی  پارتی رووبەرووی خۆپیشاندەران بونەوە و گازی فرمێسک ڕێژیان بەکارهێنا، بەڵام هەر نەیانتوانی کۆتایی ناڕەزایەتییەکانیان بهێنن و لە ئێستاشدا خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان بەردەوامی هەیە.

 
1 کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.