کوردستان

قوباد تاڵەبانی پەیامێکی بەبۆنەی سەرکەوتنی یەکێتی بڵاوکردەوە

نهانیوز-هەواڵەکان

قوباد تاڵەبانی لە پەیامێکدا پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەلبژاردن دەکاتە دەشڵێت" یەکێتی ئەم متمانەیەی خەڵکی کوردستان بەکاردەهێنێت بۆ بەهێزترکردنی پێگەی کورد لە عێراق".

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا رایگەیاند" بەڕێوەچوونی سەرکەوتووانەی پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، سەرکەوتنی هەموو خەڵکی عێراق و هەرێمی کوردستانە و بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی لە هەموو عێراقییەکان و بە تایبەتیش لە هاوڵاتییانی کوردستان دەکەم".

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەشیدا سوپاسی بەشداریی بەرچاوەی خەڵکی کوردستان لە هەڵبژاردنەکەدا دەکات.

قوباد تاڵەبانی لە کۆتایی پەیامەکەشیدا دەڵێت" سوپاس و پیرۆزبایی تایبەت لە هەموو دەنگدەرانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکەم  کە بە دەنگەکانیان سەنگ و پێگەی یەکێتییان لە کوردستان و عێراقدا بەهێزتر کرد، دەنگدەران و جەماوەری یەکێتی و خەڵکی کوردستان دڵنیا دەکەینەوە کە یەکێتی لە ئاستی ئەو متمانە گەورەیەدا دەبێت و بە هەموو توانایەوە کار دەکات بۆ جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی".

قوبات تاڵەبانی دەشڵێت"یەکێتی ئەم متمانەیەی خەڵکی کوردستان بەکاردەهێنێت بۆ بەهێزترکردنی پێگەی کورد لە عێراق و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا و شەڕیش لەسەر هەموو مافە دەستورییەکانی خەڵکی کوردستان دەکەین".

18کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.