کوردستان

شەپۆلێکی بەهێزی باران ڕوو لە ناوچەکە دەکات

نها نیوز- هەواڵەکان

دەستەی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی عێراق، رایگەیاند، بەهۆی هاتنی بارستەهەوای ساردی دەریای سوور، پێشبینی دەکرێت لە کۆتایی ئەم هەفتەیە بارانبارین لە تەواوی عێراق دەستپێبکات و تاوەکو سەرەتای هەفتەی داهاتوو بەردەوامبێت.

دەشڵێت، لە سبەینێ پێنجشەممەوە گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا دەبینرێن و ئاسمان هەور و تەماوی دەبێت، ئەوەش دەستپێکی راستەقینەی وەرزی بارانبارین دەبێت و ئێوارەی رۆژی هەینی ئەگەری بارانبارین هەیە.

 شارەزایەکی کەشناسیش لە هەرێم، دوای ماوەیەکی زۆر لە دواکەوتنی باران و بەردەوامبوونی وشکی لە کەشی ناوچەکەدا. پێشبینی بارانێکی باش دەکات.

ئەم شەپۆلە مژدەیەکی خۆشە بۆ جووتیاران و خەڵکی ناوچەکە کە ماوەیەکی زۆر چاوەڕێی بارانبارینی دەکەن بۆ شکاندنی وشکەساڵیی.

 
21کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.