کوردستان

کورسییەکانی یەکێتیی زیادی کرد

نها نیوز- هەواڵەکان

بەپێی ئەنجامە نافەرمییەکان ، یەکێتیی 21 کورسی  پەرلەمانی عێراقی مسۆگەر کردووە، کە یەکێکیان کورسیی کۆتای کریستیانەکانە لە دهۆک کە پشتیوانییان لێدەکرد. 

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان تاکە هێزی کوردستانییە، کە لەم هەڵبژاردنەی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، کورسییەکانی زیادیکردووە و هەروەها تاکە حزبی کوردستانیشە کە لە 9 پارێزگای عیراق کورسی بەدەستهێناوە.

دوێنێ 11ی11ی2025 هەڵبژاردنی گشتی بۆ خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، لەهەرێم و عیراق ئەنجامدراو بەپێی ئەنجامە ناڕەسمییەکان یەکێتیی زیاتر لە 20 کورسی ئەنجومەنەکەی بەدەستهێناوە، کە بەراورد بە حزبە کوردستانییەکانی دیکە تاکە حزبە.

دابەشبوونی کورسییەکانی یەکێتی بەم شێوەیەیە:

سلێمانی: 8 کورسی
کەرکووک: 5 کورسی
هەولێر: 2 کورسی
نەینەوا: 2 کورسی
سەڵاحەدین: 1 کورسی
دیالە: 1 کورسی
بەغداد: 1 کورسی

 
22کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.