کوردستان

وتەبێژی چاودێرانی شەفافییەتی هەڵبژاردن: لە بنکەیەکی دەنگدان چەک براوەتە ژوورەوە

نهانیوز-هەواڵەکان

وتەبێژی چاودێرانی شەفافییەتی هەڵبژاردن، رایگەیاند : گرفت بۆ کاری چاودێرەکان دروستبووە، چونکە ناهێڵن مۆبایل بەرنە ژوورەوە، بەڵام چەک کە قەدەغەیە ببرێتە بنکەکانی دەنگدان دەبرێتە ژوورەوە.

سەلمە فاتیح، وتەبێژی چاودێرانی شەفافییەتی هەڵبژاردن، رایگەیاند: لە بەشێک لە بنکەکانی دەنگدان لە شاری هەولێر هەندێک لە کاندیدەکان لە نزیک خوێندنگەکان کارتی خۆیان بە دەنگدەران دەدەن، کە ئەمەش پێشێلکارییەکی زەقە کە دەکرێت .

ئەوەشی خستەڕوو: لە هەندێک بنکەی دەنگداندا چەک دەبرێتە ژوورەوە، لە کاتێکدا بردنە ژوورەوەی چەک قەدەغەیە.

سەلمە فاتیح، روونیشیکردەوە: بەپێی یاساکانی کۆمسیۆن بردنە ژوورەوەی مۆبایل ئاساییە، بەڵام لە ناو وێستگەکانی دەنگدان نابێت بەکاربهێنرێت، بەڵام لە رێگای هێزە ئەمنییەکانەوە رێگا نادرێت مۆبایل ببرێتە ژوورەوە، ئەمەش گرفتی بۆ چاودێرەکانمان دروستکردووە، کە ئێمە لە رێگای 1921 چاودێرەوە لە هەر چوار بازنەکەی هەڵبژاردن چاودێری پڕۆسەکە دەکەین و چاودێرەکان لە رێگای ئەپی مۆبایلەوە داتاکان و پێشێلکارییەکان تۆماردەکەن، چونکە ئێمە کاغەز بەکارناهێنین، بەڵکو لە ڕێی ئەپەوە داتاکانمان تۆمار دەکەین، ئەمە بۆتە گرفت بۆ چاودێرانی ئێمە و چاودێرانی لایەنە سیاسیەکانیش.

 
2025-11-11
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.