وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه له‌سه‌ر ڕوداوه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى خورماتوو هاته‌ده‌نگ
نهانیوز-هەواڵەکان
وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه له‌سه‌ر ڕوداوه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى خورماتوو هاته‌ده‌نگ و هۆشداریی بە لایەنەکانی سنوورەکە دەدات.
دواى هێرشكردنه‌سه‌ر گه‌نجێكى شارۆچكه‌ى خورماتوو له‌لایه‌ن سه‌ربازێكى عێراقیه‌وه به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئاڵاى كوردستانى به‌رزكردبوه‌وه، وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه هاته‌ده‌نگ و په‌یامێك بڵاوده‌كاته‌وه، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "بەتوندی ئیدانەو سەرکۆنەی ڕەفتارە ناشرینەکانی ئەو چەند سەربازەی سوپای عێراقی دەکەین".
وەزارەتی پێشمەرگە له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوی کردەوە "بەتوندی ئیدانەو سەرکۆنەی ڕەفتارە ناشرینەکانی ئەو چەند سەربازەی سوپای عێراقی دەکەین کە لەدوزخورماتوو هێرشیانکردەسەر گەنجێکی کورد، تەنها لەبەرئەوەی، ئاڵای کوردستانی هەڵگرتبوو".
ڕونیكردوه‌ته‌وه، "ئەو ڕوداوە پێشێلکردنێکی ڕونی مافە سەرەتاییەکانی مرۆڤە، ئاڵای کوردستان نیشانەی ناسنامەو شانازی کوردستانە کە به‌گوێره‌ى دەستور، دانی پێدانراوە لەعێراقی فیدراڵی دیموکراتیدا، هیچ کەسێک نابێت بەهۆی هەڵگرتنییەوە ببێتە ئامانجی توندوتیژیی‌و دەستدرێژیی".
|