کوردستان

لە بەغداوە زانیاری نوێ لەسەر مووچەی مانگی 9 گەیشت

نهانیوز-هەواڵەکان

وەزیرێکی کورد لە بەغدا گەشبینی خۆی لە بارەی مووچە نیشانداو رایگەیاند، مووچەی مانگی نۆ دەگاتە هەرێمی کوردستان، هەرچەندە ڕۆژەکەی دیارینەکراوە.

بەنگین ڕێکانی، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی عێراق، دڵنیایی دەدات کە مووچەی مانگی نۆ دەگاتە هەرێمی کوردستان، هەرچەندە ڕۆژەکەی دیارینەکراوە. سەبارەت بە مووچەکانی دیکەش، ڕایگەیاند کە ناردنیان بەندە بە چارەسەرکردنی چەند کێشەیەکی وردەوە کە لەنێوان هەولێر و بەغداددا ماون.

وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق لەبارەی ناردنی مووچەی مانگی نۆی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانەوە، بە کورتی وتی "ڕۆژ دیارینەکراوە، بەڵام مووچە دێت.

 لەبارەی مووچەی مانگەکانی تریش رایگەیاند، چارەنووسی سەرجەم ئەو مووچانەی کە بۆ ئەمساڵ ماون، ناردنیان بەندە بە چارەسەرکردنی هەندێک کێشەی وردەوە.

 
2025-11-11
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.