ژمارەیەک لە پیشێلکارییەکانی پارتی لە پرۆسەی دەنگدان ئاشکرا بوو
لەگەڵ دەستپێکردنی دەنددانی گشتی پارتی دەستی بەپێشێلکردنی یاساکانی هەڵبژاردن و دەنگدان کرد.
بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی لە میدیاکان بڵاوبووەتەوە لەگەڵ کرانەوەی وێستگەکانی دەنگدان بەرووی هاولاتیان پارتی زنجیرەیەک پێشێلکاری ئەنجام داوە، لەوانەش:
-پارتی لە گەڕەکی عەسکەری شاری هەولێر بە ئاشکرا لەبەردەم بنکەکان کارتی کاندیدەکانی دابەشدەکات
- پارتی لە کەسنەزان دەست بەسەر ئۆتۆمبێلی کادرێکی یەکێتی دەگرێت
- پارتی لە خوێندنگەی دلڤانی بنەڕەتی لە سۆران لە رێگەی کۆمسیۆنەوە رێگەنادات نوێنەرەکانی یەکێتی بە ئەرکی خۆیان هەڵبستن
- پارتی لە خوێندنگەی هەردی بنەسڵاوەی کچان لە هەولیر لە بەردەم بنکەکانی دەنگدان کارتی کاندیدەکانی دابەشدەکات
- پارتی لە خوێندنگەی نەهری سەرەتایی لە زاخۆ لە بەردەم بنکەکەدا کارتی کاندیدەکانی دابەشدەکات
- پارتی لە بەردەم بنکەی ئانالیدی کچان لە هەولێر کارتی کاندیدەکانی دابەشدەکات
-پارتی لەبەردەم خوێندنگەی دارەتویی بنەرەتی لە رێگەی ئاسایشەوە بەزۆر دەنگ بە دەنگدەران دەدات.
|