کوردستان

قوباد تاڵەبانی :وەزارەتەكانی هەرێم هی پارتی نییە تا بیدات بە یەكێتی

نها نیوز - هەواڵەکان

قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، دەنگ بدەن بە لایەنێك كێشەكان چارەسەربكات نەك ئەوانەی تێكیان داوە ، وەزارەتەكانی هەرێم هی پارتی نییە تا بیدات بە یەكێتی.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم، دوای بەشداریكردنی لە پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی  پەرلەمانی عێراق.  رایگەیاند، یەكێتی بەشێوەیەكی رێكخراو خۆی ئامادەكردووە بۆ ئەم هەڵبژاردنە.

 ئاماژە بەوەشدەکات،  پێماخۆشە حكومەتی هەرێم پێكبهێنرێت، شەش بۆ حەوت مانگ خەریكی نوسینی كارنامەیەكی دیدیگای هاوبەش بووین و كاتەی تریشی لەسەر پرۆسەی پێكهێنانی حكومەت بوو.

 وتیشی  "ئاگام لە قسەكانی فازیل میرانی نەبووە، نازانم پێشتر قسەی زۆرباشی كرد، پەشیمابووەتەوە لە قسەكانی؟.

ئەم هەڵبژاردنە بۆ پەرلەمانی عێراقە، لە پەرلەمانی عێراق پرسی موچە یەكلادەبێتەوە، بوجەو دامەزراندن و بژێوی ژیان یەكلادەبێتەوە.
 

 
2025-11-11
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.