کوردستان

دەنگدانی گشتی لە هەرێمی کوردستان و عیراق دەستیپێکرد

نها نیوز - هەواڵەکان

کاتژمێر7 بەیانی ئەمڕۆ،  پڕۆسەی دەنگدانی گشتی لە ھەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی عێراق دەستی پێکرد و دەنگدەران ڕوویان لە بنکەکانی دەنگدان کردووە.

ئەمڕۆ سێشەممە لە دەنگدانى گشتى بۆ خولى شەشەمى هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق، 20 ملیۆن و 63 هەزار و 773 کەس مافى دەنگدانیان هەیە.
ژمارەی ئەو کەسانەی لە هەرێمی کوردستان مافی دەنگدانیان هەیە سێ ملیۆن و 68 هەزار و 411 کەسە، دەنگدەرانی هەرێمی کوردستانیش رێژەی ٪14ـی کۆی دەنگدەرانی عێراق پێکدەهێنن.

دەنگدەران بەم شێوەیە بەسەر پارێزگاکانی هەرێم دابەشبوون:

پارێزگاى هەولێر؛ پایتەختى هەرێمى کوردستان ملیۆنێک و 2 هەزار و 87 دەنگدەرى هەیە، 16 کورسى لە ئەنجوومەنى نوێنەران هەیە، دەنگدەرانى گشتى لەم پارێزگایە لە 528 ناوەند دەنگدەدەن.

پارێزگاى سلێمانى؛ لەسەر ئاستى هەرێمى کوردستان زۆرترین دەنگدەرى هەیە کە ملیۆنێک و 119 هەزار و 111 کەسە، ئەم پارێزگایە 18 نوێنەرى هەیە، 506 ناوەندى دەنگدان بۆ ڕۆژى دەنگدانى گشتى لەم پارێزگایە تەرخانکراون.

پارێزگاى دهۆک؛ 722 هەزار و 853 دەنگدەرى هەیە، 12 نوێنەرى لە ئەنجوومەنى نوێنەران هەیە، دەنگدەران لە 278 ناوەند دەنگدەدەن.

لە دەنگدانی تایبەتدا زیاتر لە یەك ملیۆن و 100 هەزار كەس دەنگیان داوە.

 
2025-11-11
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.