مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتیی راگەیەندراوێکی بەپەلەی بڵاو کردەوە
نها نیوز - هەواڵەکان
مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبارەی دەرکردنی ئیمان عەبدولرەزاق لە ریزەکانی یەکێتیی راگەیەندراوێکی بەپەلەی بڵاو کردەوە .
دەقی راگەیەندراوەکە:
هەڤاڵان و کادرانی دڵسۆزو لایەنگرانی خۆشەویستمان لەسنووری دەڤەرى بادينان
بەهەموولایەکتان رادەگەیەنین، لە دوێنێوە ئیمان عەبدولرەزاق لە ریزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەهۆکاری پەیوەندی بەستنی بە شێوەیەکی نهێنی بە لایەنێکی ترەوە لە ریزەکانی یەکێتی دەرکراو دورخراوەتەوە.
داواکارین لە ئێوەی بەڕێز دەنگ بە ناوبراو نەدەن و متمانەی خۆتان بە هەڤاڵ أثير ابراهيم بە ژمارە ٣٢٦ بدەن کە جێی متمانەی یەکێتییەکەمانە .
مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
|