ئامانجی پشت دەنگۆی ئازاد کردنی دەمیرتاش ئاشکرا کرا
نها نیوز - هەواڵەکان
لێکۆڵەرێکی نێودەوڵەتی، ئامانجی پشت دەنگۆی ئازاد کردنی دەمیرتاش ئاشکرا دەکات و دەڵێت "دەنگۆی ئازادکردنی دەمیرتاش پەیوەندیی بە ناکۆکیی ناوخۆییەوە هەیە و ئەردۆگان تاکە کارتی خۆی بۆ مانەوەی لە پۆستەکەی بەکار دەهێنێت و دەیهەوێت بۆ مانەوەی خۆی لە کورد نزیک بێتەوە.
د. سەدار عەزیز، لێکۆڵەری نێودەوڵەتی رایگەیاند، دەنگۆی ئازادکردنی دەمیرتاش پەیوەندیی بە بوونی ناکۆکیی ناوخۆیی تورکیاوە هەیە و ئەردۆگان دەیەوێت بۆ نزیککردنەوەی کورد لە خۆی بەکاری بێنێت.
ئەو لێکۆڵەرە نێودەوڵەتییە، ئاماژەی بەوەدا، پێشتریش زۆرجار باس لە ئازادکردنی دەمیرتاش کراوە و دواتر ئازاد نەکراوە، بەڵام ئەو دەنگۆیانەی ئێستاهەن گرێدراوی بارودۆخی ناوخۆیی تورکیان.
دەشڵێت " ئەردۆگان دەیەوێت کورد لە خۆی نزیکبکاتەوە و بە هەنگاوی ئازادکردنی دەمیرتاش ڕەزامەندییان بەدەستبێنێت وئەو هەوڵەی کە دەیدات بۆ هەموارکردنەوەی دەستوورە بۆ ئەوەی لە پۆستەکەیدا تا هەتاهەتایە بمێنێتەوە.
|