کوردستان

نها لەسەر گیان لەدەستدانی ژنێک بە "فاس" لە سەیدسادق وردەکاری ئاشکرا دەکات

نها نیوز - هەواڵەکان

پاش ئەوەی لەهەندێک پەیج و ئەکاونتی سنوری سلێمانی و سەیدسادق وا بڵاوکرایەوە کە ژنێک بەهۆی خواردنەوەی فاسەوە گیانی لەدەستداوە، نها بەدواداچوونەکانی دەستپێکرد و لەسەرچاوەیەکی تایبەتەوە زانیاری ورد دەدرکێنێت.

سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی شەهید شەوکەتی حاجی موشیر تایبەت بە نها نیوزی راگەیاند "دوێنێ دواینیوەڕۆ ژنێکی تەمەن ٤٠ ساڵ هاتووەتە نەخۆشخانەی شەهید شەوکەت و فاسی خواردووەتەوە، ئەو رێژەی خواردویەتییەوە بە سەری دەبەی فاسەکە خۆی بووە. بەڵام بەپێی خۆی هاتووەتە نەخۆشخانە و دۆخی تەندروستی زۆرباش و بێ کێشە بووە، بەڵام دواتر چارەسەری بۆ کراوە".

سەرچاوەکەی نها ئاشکراشیکرد "ئەو ژنەیە لەدوای چارەسەرەکە بەپێی خۆی چووەتە دەرەوە و پەنجەمۆریشی کردووە، بەڵام بەداخەوە لەهەندێک پەیج و ئەکاونتی سنوری سلێمانی و سەیدسادق بڵاوکراوەتەوە گوایە ئەو ژنەیە گیانی لەدەستداوە، بەڵام دوورە لەراستییەوە ئەو خانمە لەژیاندایە و تەندروستیشی زۆر باشە".

لەبارەی چۆنیەتی رووداوەکە، ئەو سەرچاوەیە لەزاری ئەو خانمەوە دەڵێت "نەیزانییوە ئەوەی خواردویەتییەوە فاس بووە و بە وتەی ئەو؛ هەر بە سەری دەبەی فاسەکە خۆی خواردومەتەوە".
 
14کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.