کوردستان

چاڤی لاند لەرەگەوە دووبارە هەڵتەکێندرایەوە

نها نیوز - هەواڵەکان

بەڕێوەبەرایەتی جێبەجێکردنی دووەمی سلێمانی ڕایگەیاند، 13 موڵکی 'چاڤی لاند' بەهۆی قەرزارییەوە دەفرۆشرێت لەرێگەی زایدکردنی ئاشکراوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی فەرمیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی، بڕی قەرزەکەی وەزارەتی کارەبا لەسەر کۆمپانیای چاڤی بۆ وەبەرهێنانی گەشتیاری، 3 ملیار و 580 ملیۆن و 710 هەزار دینارە، جگە لە ڕەسمی جێبەجێکردن. 

هەر بەپێی راگەیەندراوەکە، زیادکردنەکە (13) موڵکی پڕۆژەکە دەگرێتەوە کە سەرجەمیان دەکەونە کەرتی (1)ی مەڵکەندی و دەباشان.

وردەکاریی زیادکردنەکە:

ماوەی زیادکردن: پرۆسەکە بۆ ماوەی 30 ڕۆژ بەردەوام دەبێت، کە لە ڕۆژی دوای بڵاوکردنەوەی ئاگادارییەکە لە ڕۆژنامەدا دەست پێدەکات.

کات و شوێن: زیادکردنەکە ڕۆژانە کاتژمێر 12ی نیوەڕۆ لە بارەگای بەڕێوەبەرایەتی جێبەجێکردنی دووەمی سلێمانی بەڕێوەدەچێت.

مەرجەکانی بەشداریکردن: هەر کەسێک ئارەزووی بەشداریکردنی هەیە، پێویستە بارمتەی یاسایی بە ڕێژەی 10%ـی نرخی خەمڵێندراوی موڵکەکان لە بەشی ژمێریاری دابنێت. هەروەها دەبێت ناسنامەی نیشتمانی و پشتگیری شوێنی نیشتەجێبوون پێشکەش بکات.

تێچوو: سەرجەم ڕەسمی تۆمارکردن و کرێی جاڕچی دەکەوێتە ئەستۆی کڕیار.

16کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.