کوردستان

وەزیری دادی عیراق هەواڵێکی خۆشی راگەیاند

نهانیوز-هەواڵەکان

وەزیری دادی عیراق رایگەیاند"400 هەزار دۆنم زەوی لەكەركوك دەگەڕێنرێتەوە بۆخاوەنەكانیان".

دووشەممە 10ی تشرینی دوەم خالید شوانی وەزیری دادی عیراق ڕایگەیاند" لەماوەی دوو ساڵی رابردوودا بە چڕی كاریان لەسەر گەڕاندنەوەی ئەو زەوییە كشتوكالیانە كردوە كە سەردەمی رژێمی بەعسدا داگیركراوە"

 دەشڵێت" لە ئێستادا كارەكانی  گەراندنەوەی ئەو زەوییانە لە وەزارەتی داد تەواو بووە و دەگەڕێنرێتەوە بۆ خاوەنەكانیان".

وەزیری دادی عیراق داواش دەكات، ئەو جوتیارانەی كە زەوییەكانیان دەچێتە چوارچێوەی بڕیاری ژمارە 29ی ساڵی 2012ـەوە، سەردانی بەڕێوەبەرایەتییە پەیوەندیدارەكان بكەن بۆ دەستپێكردنی مامەڵەی گەڕاندنەوەی زەوییەكانیان.

 
17کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.