کوردستان

کۆمیسیۆن لەبارەی دەنگی پووچەڵەوە روونکردنەوە دەدات

نهانیوز-هەواڵەکان

بەهۆی هەڵەکردن لە شێوازی دەنگدان نزیکەی 39 هەزار دەنگی پووچەڵ لە دەنگدانی تایبەتی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان تۆمارکراون، کۆمیسیۆنیش ڕوونکردنەوە دەدات لەسەر شێوازی لێدانی مۆر لەنێو بازنەی لایەن و کاندیدی دڵخوازی دەنگدەر.

خالید عەباس، بەرپرسی ئۆفیسی دهۆکی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە میدیاکانی راگەیاند "زیاتر لە دەنگدانی تایبەت حاڵەتی دەنگی پووچەڵ تۆمار دەکرێت، چونکە دەنگدەر دەبێت سێ مۆر لە فۆڕمی دەنگدانەکە بدات، یەکێک بۆ دەستنیشانکردنی پارێزگا، یەکێک بۆ لیست و یەکێک بۆ کاندید."

دەشڵێت" دەبێت دەنگدەر بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ مۆری دەنگدانەکە بکات، واتا بەشێکی زۆری مۆرەکە لە چوارچێوەی خانەی لیست یان کاندیدەکە بێت، بۆ ئەوەی دەنگەکەی نەسووتێت و هەژماربکرێت."

 
18کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.