کوردستان

کەشناسی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە

نهانیوز-هەواڵەکان

کەشناسیی هەرێمی کوردستان و عێراق دوو پێشبینیی جیاوازیان بۆ ڕۆژانی داهاتوو هەیە؛ لە کاتێکدا ئاسمانی هەرێم ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، پێشبینی دەکرێت شەپۆلێکی خۆڵبارین ڕوو لە عێراق بکات و پلەکانی گەرماش نزم ببنەوە.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، بۆ ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان بەگشتی ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت،  پلەکانی گەرماش بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو نزمتر دەبنەوە.

لەلایەکی دیکەوە دەستەی کەشناسیی عێراق هۆشداری دەدات لە گۆڕانکاری لە کەشوهەوادا، بەتایبەتی لە ناوەڕاست و باشووری وڵات.

دەشڵێت لە ڕۆژی پێنجشەممەوە بەهۆی زیادبوونی خێرایی با، ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ هەیە و خۆڵبارینێک وڵاتەکە دەگرێتەوە، هاوکات پلەکانی گەرما زیاتر نزم دەبنەوە

 
19کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.