کۆمیسیۆن راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە
نهانیوز-هەواڵەکان
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایدەگەیێنێت کە تا ئێستا چوار سکاڵا تۆمارکراوە و دەشڵێت" ژماردن و جیاکردنەوەی دەستی و ئەلیکترۆنیی دەنگدانی تایبەت هاوتای یەک بوون".
جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆن لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "پرۆسەی ژماردن و جیاکردنەوەی دەستی و ئەلیکترۆنیی دەنگدانی تایبەت تەواو بووە و دەنگەکان هاوتای یەک بوون".
بەگوێرەی ئەنجامە بەراییەکانی دەنگدانی تایبەت یەکێتی بە زیاتر لە 70 هەزار دەنگی بەدەستهێناوە و ئەنجامی بەرایی دەنگی تایبەت تا ئێستا بەم جۆرە بووە.
- پارتی 92,122 دەنگ
- یەکێتی 77,671 دەنگ
-هەڵوێست 7829 دەنگ
- یەکێتیی هاوپەیمانەکان لە نەینەوا 5402 دەنگ
-نەوەی نوێ 4764 دەنگ
- یەکگرتوو 4456 دەنگ
- کۆمەڵ 1340 دەنگ
- بەرەی گەل 1145 دەنگ
|