کوردستان

ئاماری بەرایی ڕێژەی دەنگدان لە پارێزگاکانی کوردستان بڵاوکرایەوە

نهانیوز-هەواڵەکان

دەنگدانی تایبەت بۆ هێزە ئەمنییەکان و ئاوارەکان لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت   و بە گوێرەی ئامارە بەراییەکان لە هەولێڕ بەرزترین ڕێژەی دەنگدان بە لەسەدا 7 تۆمار کراوە و ئەو ڕێژەیە لە سلێمانی لەسەدا 96 و لە دهۆک لەسەدا 8یە.
 
 ئاماری دەنگدەرانی هێزە ئەمنییەکان و ئاوارەکانە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان:
 
- هەولێر: تاوەکو ئێستا 109 هەزار و 45 کەس لە هێزە ئەمنییەکان و ئاوارەکان دەنگیان داوە؛ 3 هەزار و 341 هێزی ئەمنی و ئاوارە ماون دەنگ بدەن. لە هەولێر رێژەی بەشداریی لە دەنگدانی تایبەت 97٪ـە.
 
- سلێمانی: تاوەکو ئێستا 103 هەزار و 101 کەس لە هێزە ئەمنییەکان و ئاوارەکان دەنگیان داوە؛ 5 هەزار و 248 هێزی ئەمنی و ئاوارە دەنگیان نەداوە. بەشداریی لە پارێزگاکە لە دەنگدانی تایبەت 95.16٪ـە
 
- دهۆک: تاوەکو ئێستا 73 هەزار و 100 کەس لە هێزە ئەمنییەکان و ئاوارەکان دەنگیان داوە؛ 9 هەزار و 316 هێزی ئەمنی و ئاوارە دەنگیان نەداوە. رێژەی بەشداری لە دەنگدانی تایبەت 88.7٪ـە. 

 
2025-11-09
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.